حکومەتی عێراق لە چ بارودۆخێکدا ئەو دوو مووچەی کە ماوە خەرجیدەکات؟

شارەزایەکی بواری ئابوری رایدەگەیەنێت، رێی تێدەچێت لە رێگەی گفتوگۆی سیاسییەوە، حکومەتی عێراق مووچەی مانگەکانی 11 و 12 رەوانەبکات.

نەوزاد هەمەوەندی، شارەزای بواری ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە هیچ یاسایەکی ئابوری و کارگێڕی لە عێراق، ناتوانرێت کارێک بکرێت کە مووچەکانی مانگی 11 و 12ی منووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت.

وتیشی، بەڵام رێی تێدەچێت کە لە رێگەی گفتوگۆی سیاسییە و بە رێککەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ئەو دوو مووچەیەی کە خەرجنەکراون، ئەگەر بڕێکیشی بێت، خەرجبکرێت.

سەبارەت بە ناجێگیریی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، نەوزاد هەمەوەندی روونیکردەوە، ئێستا حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە و یاسای بودجەش بەسەرچووە، هەروەها بانکی ناوەندیی عێراق تەنیا بەرگریی لەوە دەکات بەهای دینار بە تەواوی دانەڕوخێت، بۆیە گرنگترین کارێک کە بکرێت ئەوەیە یاسای بودجەی نوێ دابڕێژرێت و بەهای دۆلاری تێدا جێگیربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆرتی كارەبا ئۆتۆمبێلێك لە قەزای سۆران ئاگریگرت. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share