كازمی هۆشداری دەدات لەبارەی “قەیرانە دروستكراوەكان” و دەڵێت، بەردەوام دەبن لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت.
ئەمشەو شەممە 27ی ئازار، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تویتەر نوسیویەتی، “بەردەوامین لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم كەشە نەرێنییە كە دەویسترێت پەل بهاوێت ئامانجی كووشتنی خەونی عێراقییەكانە بۆ سبەیەكی باشتر”.
كازمی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكرێت پشتیوان بەخودا، هیچ پاشەكشەیەكیش لە پڕۆژەی بوونیادنانی دەوڵەت نییە”.
بەردەوامین لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان. ئەم كەشە نەرێنییە كە دەویسترێت پەل بهاوێت ئامانجی كوشتنی خەونی عێراقییەكانە بۆ سبەیەكی باشتر. هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكرێت پشتیوان بەخودا، هیچ پاشەكشەیەكیش لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) March 27, 2021