جەبار گۆران: هەوڵی جێگیرکردنی بەهای دیناری عێراقی دەدرێت

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی، رایگەیاند، “هەوڵی جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەدرێت”.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەوەی کاریگەری لەسەر دراوی هەر وڵاتێک دروستدەکات دۆخی سیاسی و ئابوورییە، ئێستا دۆخی سیاسیی عێراق تاوەکو ئاستێک سەقامگیرە و هەڵبژاردنیشی لەپێشە، لەبەر ئەوە بەرپرسان بە هەر جۆرێک بێت دەیانەوێت بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بە ئامانجی راکێشانی سەرنجی هاوڵاتییان جێگیربکەن”.

وتیشی، “راستە عێراق ئابورییەکی بەهێزی نییە، بەڵام ئەوەندەی یەدەگ هەیە تاوەکو بتوانێت پشتگیری لە دراوەکەی خۆی بکات ئەگەر نرخی نەوت لەبارێت، چونکە عێراق تەنها پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت”.

جەبار گۆران ئەوەشی وت، ماوەی هەفتەیەکە 100 دۆلار بە 141 هەزار و 200 تاوەکو 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و پێشبینیی گۆڕانکاری زیاتر ناکەین لەم ماوەیەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share