بانكێك 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەداتە هاوڵاتییان

بانكی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمشەو فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە رێگای ئەلیكترۆنییەوە بۆ گەشتیاران كارادەكرێت و دەتوانن داواكاری پێشكەشبكەن تا وەكو دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێبدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی بازرگانیی عێراق تێیدا هاتووە، لە كاتژمێر 10ی ئەمشەوەوە داواكاریی پێشوەختە بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار و لە رێگای ماڵپەری بانكەوە بۆ گەشتیاران كارادەكرێت.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دوای تەواوكردنی رێكارە بانكییەكان گەشتیاران دەتوانن لە وەرگرتنی ئەو بڕە دۆلارە سوودمەندبن كە پێویستیانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە 2 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، فرۆشی ناوخۆیی لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە ماوەی نیوەی…
Total
0
Share