وەزارەتی پەروەردە دەوامی خوێندنگاكانی ڕاگرت

دەوام تا 8ی نیسان ڕادەگیرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەت سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن، دەوام تا ڕێککەوتی 8ی نیسان تەنها بۆ تاقیكردنەوەكان دەبێت و ئەوانەش تاقیكردنەوەیان ئەنجامداوە دەوامیان ڕادەگیرێت.

وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان، لەبەر زیادبوونی ڕێژەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێكیان دەركردووە.

لە بڕیارەكاندا هاتووە، جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی – ناحکومی) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا ڕێککەوتی 8ی نیسان تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (20) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت.

ڕونیشیدەكاتەوە، هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی (20) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان تا 8ی نیسان ڕادەگیرێت.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە گفتوگۆداین و تاوتوێی بابەتەکە دەکەین”. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share