کەسێک لە شارێكی هەرێم کوژرا

هاوڵاتییەك لە ناوشاری دهۆک کوژرا و پۆلیس بە دوای بكوژەكەدا دەگەڕێت.

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک لە ناوەندی شاری دهۆک کوژراوە و دواتر تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکیی دادیی دهۆک.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، هێزەكانی پۆلیس بە دوای بكوژەكەدا دەگەڕێن و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە بەنیازبووە ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت. لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:00ی…
Total
0
Share