سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە “تەقەی لە باوكی خۆی كردبوو”

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، كەسێك دەستگیركراوە كە تۆمەتبارە بەوەی “تەقەی لە باوكی خۆی كردووە و هەڵهاتووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازار، ڕایگەیاندووە، “دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە كێشەیەك لەماڵێكدا هەیە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و گەیشتنە شوێنی مەبەست”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دەركەوت كە كوڕێك تەقەی لە باوكی كردووە و هەڵهاتووە” .
ئاماژە بەوەشكراوە، “پۆلیسی فریاكەوتن گەڕان و بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپرداكە بە تۆمەتبارەكە بووە”.

“تۆمەتبارەكە لەدایكبووی ساڵی 1988ە و فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بە باوكییەوە ناوە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە”، وەك پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێكردووە.

لەئێستادا باوكی تۆمەتبارەكە بریندارە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە، بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیس.

بابەتی پێشتر

كۆشكی سپی دەیەوێت فەرمانی قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك لە ئەمریكا دەربكات

بابەتی دواتر

وێنە: كەشتییەكی بارهەڵگر هاتوچۆی كەنداوی سوێس ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share