بایدن داوای یاسایەك بۆ قەدەغەكردنی چەك دەكات

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا داوا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی دەكات یاسایەك بۆ قەدەغەكردنی چەك دەربكات.

داواكارییەكەی جۆ بایدن دوای ئەو هێرشە چەكدارییە دێت كە لە ناوچەی پولدەر لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ ڕویدا و بووە هۆی كوژرانی 10 كەس.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە كۆسپی سپی وتی، “نامەوێت خولەكێكی دیكە چاوەڕوانی بكەم.. بۆ گرتنەبەی هەنگاوی مانادار كە ببێتە هۆی ڕزگاركردنی گیانی كەسانی دیكە لە ئایندەدا، داواش لە هاوڕێیانم لە ئەنجومەنی نوێنەران و پیران دەكەم هەنگاو بنێن”.

بایدن داواشی لە ئەنجومەنی پیران كرد “ڕاستەوخۆ” پرۆژەیاسایەك پەسەندبكات كە چوارچێوەیەكی یاسایی نوێ بۆ فرۆشتنی چەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دابنێت.

دوێنێ 10 كەس كە لەنێوانیاندا پۆلیسێكی ئەمریكی هەیە و بایدن بە “پاڵەوانی ڕاستەقینەی ئەمریكا” ناویبرد لە كۆگایەكدا لە ناوچەی پولدەر كوژران، تۆمەتباری ڕوداوەكەش گەنجێكی تەمەن 21 ساڵە و ناوی (ئەحمەد علێوی عیسی)یە وەك ئەوەی ئەمڕۆ سەرچاوەكانی پۆلیس ئاماژەیان پێدا.

تۆمەتباری ڕوداوەكە لەدەستی هێزە ئەمنییەكاندا

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

ساڵیادی شكستی داعش.. عێراق داوای گفتوگۆی ستراتیژی لە ئەمریكا دەكات

بابەتی دواتر

سبەی مەراسیمێكی بۆ سازدەكرێت.. تەرمی د. كەمال مەزهەر گەیشتەوە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share