ترەمپ گەیشتە قەتەر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ سعودیە، دۆناڵد ترەمپ گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری وڵاتەکە پێشوازی لێبکرێت و لەبارەی پرسی هاوکاری و هەماهەنگی ئابووری و سەربازی گفتوگۆبکەن.

هاوکات بڕیارە ئەو فڕۆکەیەی چەند رۆژێکە بووەتە باسی میدیا جیهانییەکان لەلایەن میری قەتەرەوە بە دیاری پێشکەش بە ترەمپ بکرێت.

سەردانەکەی ترەمپ بۆ قەتەر یەک رۆژ دەخایەنێت و سبەینێ دەگاتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل و حـ.ـزبوڵا ڕازیبوون هێرش نەکەنە سەر یەکدی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ”بەرهەمدار”ـی ئەنجامداوە سەبارەت بە دۆخی لووبنان.…
Total
0
Share