ئەو كەشتییەی گوماندەكرا ئێران ڕفاندبێتی، سەلامەتە

دۆخی ئەو كەشتییەی گوماندەكرا لەلایەن هێزێكی سەر بە ئێرانەوە ڕفێندرابێت، ئاسایی بووەوە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری هێزەكانی ئاسایشی دەریایی ئیماراتەوە بڵاویكردەوە، هێزێك، كە گوماندەكرێت لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری بكرێن، چوونەتە ناو كەشتیی نەوتگوێزەرەوەی “ئەسفەلت پرێنسیس” و بە بارمتەیان گرتووە، بەڵام هەر زوو ئێران ڕەتیكردەوە ئەو گروپە سەر بەوان بێت.

كەشتییەكەی گوماندەكرا لەلایەن ئەو گروپەوە ڕفێندرابن، بەریتانییە و لە نزیك كەناراوەكانی ئیمارات بووە.

بەیانیی ئەمڕۆ دەستەی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا بڵاویكردەوە، ئەو گروپەی چووبوونە ناو كەشتییەكەوە، كەشتییەكەیان بەجێهێشتووە، لەئێستادا نەوتگوێزەرەوەكە پارێزراوە، بەڵام هیچ زانیاری و وردەكارییەكی دیكەی ئاشكرانەكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
Total
0
Share