كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی هەڵوەشاندەوە

لە بڕیارێكی نوێدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریداوە، دەنگدانی دەرەوەی وڵات هەڵوەشێنێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازاری ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریانداوە، “هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە بڕیارە لە 10/10ی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، لە دەرەوەی عێراق بەڕێوە نەچێت”.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هۆكاری ئەو بریارەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، “وەزارەتی دەرەوەی عێراق نەیتوانیوە ڕێوشوێنەكانی پرۆسەی تۆماركردن و دەنگدان لە باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانی عێراق بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن لە ئیستادا جێبەجێ بكات”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “كردنەوەی هەژمار بەناوی نوسینگەكانی كۆمسیۆن لەدەرەوەی عێراق، ڕەزامەندیی ئەمنی و دارایی وڵاتانی دەوێت”.

كۆرۆنا و بارودۆخی تەندروستیی وڵاتان، بە هۆكارێكی دیكە دانراوە بۆ ئەوەی نەتواندرێت كۆمسیۆن كارمەندەكانی خۆی بنێرێتە دەرەوەی وڵات.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دەیان هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر "داعش" لە عێراق ئەنجامداوە

بابەتی دواتر

پیر لوقمان لە ئێستا-وە قسەلەسەر لێدوانەکەی لەبارەی "سەڵاحەدینی ئەیوبی"ەوە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: هه‌ندێك تێوه‌گلاومان ده‌ستگیر كرد به‌دوای ئه‌وانی تریشه‌وه‌ین

كازمی ڕایگه‌یاند، دەستدرێژیكردنە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌، هەندێ تێوەگلاویان دەستیگركردووه‌، بەدوای ئەوانیتریشەوەن. له‌…
Total
0
Share