پەرلەمانتارێك: دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی نییە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵیی عێراق دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی نییە، دەشڵێت، “بە دوو ڕێگە دەتوانرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبوەشێتەوە”.

ڕۆژی پێنجشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكیدا بڵاویكردەوە، 30ی ئەم مانگە دادگاكە دانیشتنێكی تایبەت بە تاوتوێكردنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای سكاڵاكارێك ئەنجامدەدات.

غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی ماددەی 64 لە دەستووری عێراق ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دوو ڕێگە دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و دەكرێت ئەنجومەنی نوێنەران خۆی بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خۆی بدات یاخود ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆك كۆماردا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بدەن، بەڵام ئێستا حكومەت كاربەڕێكەرە و ناتوانێت ئەو بڕیارەش بدات.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، بەپێی دەستوور دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی نییە و تەنها فشاری لەسەرە و پێشتر دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاندبوو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و ئەگەر ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان ئامادەییان هەبووایە لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان دەیانتوانی پەرلەمان هەڵبوەشێنەوە.

بابەتی پێشتر

گەنجێک لە ئاوی بەنداوی دهۆکدا خنکا

بابەتی دواتر

تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسمان لەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆتوركیا كردووە و دەشڵێت، “پابەندین بە…
Total
0
Share