فایەق زێدان: سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەریی بەدیهاتووە

فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە، چونکە دادوەرەکان یاساکان بەبێ لایەنداری جێبەجێدەکەن.

فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە وتارێکدا بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عێراقەوە رایگەیاند، سەربەخۆیی دادوەری گرنگترین دەستکەوتە کە خەونمان پێوەدەبینی.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە، چونکە دادوەرەکان یاساکان بەبێ لایەنداری جێبەجێدەکەن.

پرۆسەی سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری لەدوای ساڵی 2003 دەستیپێکرد و لە 23ی کانونی دووەمی 2017 تەواوبوو، بە دەرکردنی یاسای ژمارە 45ی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایەق زێدان وادەڵێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی…
Total
0
Share