سودانی دەچێتە تورکیا

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا بکات و باڵیۆزی عێراقیش لە ئەنقەرە دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکان.

ماجید لەجماوی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی گرنگ، دەگاتە ئەنقەرە.

وتیشی، سودانی چەند کۆبوونەوەیەک دەکات و تێیاندا تیشک دەخرێتە سەر کۆمەڵێک بابەتی ستراتیژی، دیارترینیان پرۆژەی (رێگای گەشەپێدان)ـە، کە پەیوەندیی ئابوریی هەردوو وڵات بەرەوپێش دەبات و هاوبەشییەکی تۆکمەش لە نێوان عێراق و تورکیادا دروستدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، “سەردانەکە دەبێتە دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئەمنی و ئابورییەکان”.

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە لەبارەی ئەو بەرپرسانەی تورکیا کە بڕیارە لەگەڵ سودانیدا کۆببنەوە، هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێكس بەرامبەر پارە
پێشێلكارییەكانی نێو بەندیخانەكانی ژنان لە ئێران ئاشكرادەكرێن

ئەو پێشێلكارییانەی لە بەندیخانەكانی ئێراندا بەرامبەر ژنان دەكرێت، لەوانە دەستدرێژیی سێكسی و لێدانی جەڵد و ناچاركردنی بەندكراوان بە…
Total
0
Share