سحێلا.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 13 كەس برینداربوون

لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لە ڕێگای سەرەكی سحێلا 13 كەس بریندار بوون، ئەندامی دوو خێزانن و گەشتیار بوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “كاتژمێر 2.45 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار، لە ئەنجامی ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە رێگای سحێلا، 13 كەس بریندار بوون”.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك ئاشكرایكرد، ئەو شوێنەی ڕوداوەكەی تێدا ڕویداوە لە سنووری كاری ئەوان نییە، بەڵام ئەفسەرەكانیان چوونەتە سەر ڕوداوەكە و تۆماریانكردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئازاد تەها، ئەو كەسانەی برینداربوون ئەندامی دوو خێزانی گەشتیار بوون و ژن و منداڵیشیان تێدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: لەمەودوا هیچ کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان کێشەی لە تۆمارکردن و ڕێکارەکانی سەرمایە لە بەغداد نامێنێت

سروە محەمەد، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و ئابوریی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە هەوڵی ئەوان کێشەی یاسایی و دارایی…
Total
0
Share