“پەرلەمان دەتوانێت بیگۆڕێت”
حكومەتی ناوەند لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار ڕونكردنەوە دەدات

حكومەتی ناوەند ئەوەی لێی داواكراوە لە دۆسیەی بودجەدا نزیكەی سێ مانگە تەواوی كردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بگۆڕێت، بەڵام حكومەت ناچارنابێت جێبەجێی بكات.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار وتی، هەلی ئەوە لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەراندایە ڕای خۆی بەرامبەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەرببڕێت و لە یاسای بودجەدا بیگۆڕێت.

نازم لە لێدوانێكدا كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە وتیشی، “بڕیاری گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار حكومەت ناچار بە جێبەجێكردنی ناكات، بەهۆی ئەوەی گۆڕینی نرخ پەیوەندیدارە بە حكومەت و بانكی ناوەندی دوای دیاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە 1450 دینار”.

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لەسەر ئەستۆی پەرلەمانە پەسەندكردنی بودجە و تێپەڕاندنیەتی یان هەمواركردن و گۆڕانكاریكردنە تیایدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی ناوەند ئەوەی لێی داواكراوە لە دۆسیەی بودجەدا نزیكەی سێ مانگە تەواوی كردووە و كارەكە ئێستا لە سەرجەم ڕوەكانەوە لە گۆڕەپانی پەرلەماندایە.

شەممەی ڕابردوو كە بڕیاربوو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەنگی لەسەر بدرێت، هەڵوەشایەوە پاش دروستبوونی گرفت لە بڕگەیەكی ڕێككەوتنی نێوان شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان، جگە لەو ناكۆكییانەی هەندێك لە لایەنە سوننی و شیعەكان سەبارەت بە پشكی پارێزگاكان هەیانە لەگەڵ ناڕەزایەتی بەرامبەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار.

بڕیارە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاساكە شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تەقەكەر ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند و نەرویج لەسەر هالاند کێشەیان بۆ دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”. نەرمین…
Total
0
Share