دوو وەفدی هەرێم لە بەغدادن

دوو وەفدی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت، گەیشتوونەتە بەغداد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو دوو وەفدە راپۆرتی خۆیان لەبارەی خەرجی و داهات بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەخەنەڕوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی لە کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی تێدانییە، بەڵام ئەگەری زۆرە ئەو پرسە بخرێتە پەراوێزی کۆبوونەوەکەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش ئامادەکردووە و ئەگەر هەیە ئەمڕۆ یان سبەینێ، رادەستی بەغداد بکرێت، لە بەرامبەریشدا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران خەرجدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی…
Total
0
Share