وێنە.. بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە 12کەس بریندار بوون

بەهۆی دەرچوونی هاوڵاتییان بۆ سەیرانگاکان لە شار و شارۆچەکانی هەرێم چەند ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویانداوە و تا ئێستا یەک کەس گیانی لە دەستداوە و 12 کەسی دیکە بریندارن.

بەیانی ئەمڕۆ 21ی ئازار و یەکەم ڕۆژی نەورۆز لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سەیرانگای شەقڵاوە 8 کەس برینداربوون و برینی هەندێکیشیان سەختە.

بەیانی ئەمڕۆ لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگەی کەرکوک دوو ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و کەسێکیان دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سەیرانگای دڵۆپە چەند کەسێک بریندار بوون.

ساڵانە لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا، بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان وەک کەلتورێکی ساڵانە لەو ڕۆژەدا بەرەو سەیرانگاکان دەڕۆن ڕوداوی هاتوچۆی هاوشێوەی ئەمڕۆ ڕودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد نەجم و بژارد دەباغ: ئەو داوا یاساییانەی ڕەهەندی سیاسییان هەیە پەرەدەستێنن

سەنتەری میترۆ لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد نەجم و بژار دەباغ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە. سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، ئەو…
Total
0
Share