سەنتەری میترۆ لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد نەجم و بژارد دەباغ: ئەو داوا یاساییانەی ڕەهەندی سیاسییان هەیە پەرەدەستێنن

سەنتەری میترۆ لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد نەجم و بژار دەباغ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە.

سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، ئەو داوا یاساییانەی ڕەهەندی سیاسییان هەیە پەرەدەستێنن، نەک تەنیا ئازادیی کاری ڕۆژنامەگەری، بەڵکو سەروەریی یاساش دەخەنە ژێر پرسیارەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 10 کەیسی ڕۆژنامەوانییان پێگەیشتووە کە دەبوو بە یاسای ڕۆژنامەگەری مامەڵەیان لەگەڵدابکرێت بەڵام نەکراوە. بەڵکو پەنابراوە بۆ یاسای ژمارە (6)ـی ساڵی 2008 کە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە.

سەنتەری میترۆش دەشڵێت، پەنابردنە بەر ئەو یاسایە، بێنرخکردنی یاسای ژمارە 35ـی کاری ڕۆژنامەگەرییە و پێویستمان بە کاری هەرەوەزی دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share