وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە كۆریای باشوور رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێم زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشوور بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، زەمالەكە لە چوارچێوەى ئەو پرۆژە هاوبەشەیە کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە نێوان سێنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرەپێدانى نێودەوڵەتیى کۆریاى باشوور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە، بوارەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بریتین لە (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى).

ئاماژەی بەوەشدا، هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی کۆریاى باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانێت داواکاری لە لێرەوە (كلیك بكە) پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات.

مەرجەكانی خوێندن:

ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
• لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
• لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، جگە لەم بەڕێزانەی کە بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستەبن کە کاتی خۆی واژوویان کردووە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی:
1) پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.
2) کاندیدی سەرکەوتوو لە دوای بەدەستهێنانی زەمالەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکات، بۆ پرۆسێسکردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن.
3) هەر کەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
4) تکایە بۆ هەر پرسیارێک یا زانیاریی زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە هاتنی نەوتەكەی بەغداد نرخەكەی دادەبەزێت

بابەتی دواتر

مەسعود بارزانی: دادگای فیدراڵی هەڵوێستەكەی دوژمنكارانەیە و جێگەی "محكمة الثورة"ـی گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share