بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دانیشتنێك ئەنجامبدات.
پاش ئه‌وه‌ی شەوی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درێژه‌ی خایاند، سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی په‌رله‌مانی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه بۆ ئەمڕۆ شه‌ممه 20ی ئازار دواخست.
بەمەش ئەگەر هەر گرفت و ئاستەنگێكی دیكە نەیەتە ئاراوە بڕیاره كاتژمێر 10 دانیشتنه‌كه‌ی ئەنجومەنی نوێنەران له‌باره‌ی بودجه‌وه ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی داراییدا به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه په‌سه‌ندكرا كه هەر دوێنێ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجامدرا.
پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامی هه‌بوو و میدیا عێراقییه‌كان باسیان له‌وه كرد، لیژنه‌كه هه‌ندێك داواكاری و كێشه‌ی لایه‌نه سونییهكان تاووتوێده‌كات.
پێشتر ئاڵا تاڵەبانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به به‌شێك له میدیاكانی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی بڕیاریانداوه ده‌نگ بە یاساكە بده‌ن.
دوێنێ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پاش نزیکەی پێنج کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە شیعەکان لەبارەی پشکی کوردەوە، شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، له‌باره‌ی پشكی كورده‌وه گەیشتوون بە ڕێککەوتن”.