دەرچووانی كەسوكار ئەنفالكراو خۆپیشاندان دەكەن

ئەو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگەكان كە كەسوكاریان ئەنفالكراون، لە هەولێر خۆپیشاندانیان كرد، بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران دەركران.

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك لە دەرچووانی كەسوكار ئەنفالكراو، لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر گردبوونەوەیان رێكخست و وەك خۆیان دەڵێن، “داوادەکەن دابمەزرێندرێن”.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر رایگەیاند، بەشداربووانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەكە، پێكهاتوون لە ژمارەیەك کوڕ و کچی ئەنفالکراو كە دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستانن و تا ئێستا دانەمەزرێندراون، لەگەڵ ئەوانیشدا ژمارەیەك لە دایك و كەسوكاریان بەشداریی گردبوونەوەكەیان كردووە.

وتیشی، “خۆپیشاندەران چوونەتە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام گوێیان لێنەگیراوە و دەركراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دووپاتدەكەینەوە

لە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دەکەن. مەکتەبی سیاسیی…
Total
0
Share