وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رووداوەکەی ئەمشەوی بازگەی کەڵەوانان تەنیا رووداوێکی هاتوچؤی ئاسایی بووە.
عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ” تیمەکانی بەڵگە و تاوانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەوە دەسەلمێنن کە رووداوەکەی ئەمشەوی بازگەی کەڵەوانان تەنیا رووداوێکی هاتوچۆی ئاسایی بووە، کە بەهۆی رووداوەکەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر کە گولەنەبڕبووە، وەرگەڕاوە، لە ئۆتۆمبێلەکەدا هەندێک فـ.ـیشەک و تـ.ـەقەمەنی بوونیان هەبووە، ئەمەش بووەتەهۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەکە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “دوو سەرنشین لەئۆتۆمبێلەکەدا بوون، یەکێکیان گـ.ـیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان بـ.ـریندارە”.
وتیشی” ئەمەی ئاماژەمان پێکردووە، تاکە هۆکاری رووداوەکە بووە و هیچ هۆکارێکی دیکەی لەپشتەوە نییە”.