وێنە.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە گوندی تورانی نزیک ناحیەی ڕزگاری کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19 ی ئازار، لەگوندی تورانی نزیک ناحیەی ڕزگاری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ کەسێک گیانی لەدەستدا کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەبووە و لەدایکبوی ساڵی 1998ە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو.

دوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی ڕزگاریەوە دەستی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share