نرخ دیاریكرا.. كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دەگۆڕدرێت

له‌ نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره‌

نرخی كاتژمێر/ ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ڕابردوو دیاریكرا و بۆ ئەم مانگەش گۆڕانكاری له‌ كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت.

لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ـی ‌به (37.75) سی و حه‌وت دینار و حه‌فتاو پێنج فلس بۆ یه‌ك كاتژمێر/ئه‌مپێری كاركردن دیاریكرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی لیژنەكە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (200) كاتژمێرە به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره‌ و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌‌ جیاواز ده‌بێت.

ڕونیشیكردوەتەوە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار (نیسان) تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان وه‌ك وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له ‌خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌یانیان نامێنێت و له ‌سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4:30)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه‌ كاریان پێبكرێت.

بابەتی پێشتر

سیتی کۆڵینەداوە و بڕێکی خەیاڵییان بۆ هالاند تەرخانکردووە

بابەتی دواتر

هۆشدارییەك لە ژینگەی هەرێمەوە لەبارەی ئەو گازەی ڕوو لە ئاسمانی ناوچەكە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share