ڕیکلامکردن بۆ شیری وشکی منداڵان قەدەغەكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، ڕیکلامکردن بۆ شیری وشکی منداڵانی بە هەموو شێوەكان قەدەغەكرد.

لە نووسراوی بڕیارەكاندا كە وێنەیەكی بە تۆڕی میدیایی ئێستا گەیشتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین دەڵێت، “لەبەر بەرژەوەندیی گشتی بڕیارماندا هیچ كۆمپانیایەكی تایبەت بە بواری شیری وشكی منداڵان، ڕێگەپێدراونییە بێوەرگرتنی مۆڵەت لە بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان، هیچ جۆرە ڕیكلامیك بكات نووسراو، بینراو، بیستراو، سۆشیال میدیا، تابلۆی سەرشەقامەكان”.

بڕیارێكی دیكەی تەندروستیی ڕاپەڕین ئەوەیە، “هیچ كۆمپانیایەك بۆینییە بە هیچ جۆرێك نوێنەر (مروج)ی لە هیچ شوێنیك (ماركێت – شوێنی گشتی) هەبێت بۆ ساغكردنەوەی شیری وشكی منداڵان”.

بەپێی بڕیارەكان، بە هەموو شێوەیەك ڕیكلامكردن لەناو دام و دەزگاكانی تەندروستی بۆ شیری وشكی منداڵان قەدەغەیە. نوێنەری هیچ كۆمپانیایەكی شیری وشكی منداڵان ڕێگەی پێنادرێت لەناو دام و دەزگا تەندروستییەكان ڕیكلام بۆ شیر بكات.

یەكێكی تر لە بڕیارەكانی تەندروستیی ڕاپەڕین، نەمانی دیاردەی(deal) ـە لەنێوان كۆمپانیاكانی شیر و پزیشكانی پسپۆڕ. دەشڵێت، هیچ دام و دەزگایەكی حكومی یارمەتیدانی نۆژەنكردنەوە و كڕینی ئامێری پزیشكی نابێت قبوڵبكات لە بەرامبەر نووسینی شیردا.

تەندروستیی ڕاپەڕین جەختدەكاتەوە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانەوە لیژنەیەك پێكدێت بۆ چاودێریكردنی ئەم بڕیارانە.

بابەتی پێشتر

دابەشکردنی فۆرمی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. "ئەپڵ" بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێک تایبەت بە ماتۆڕسوارەکان دەرچوو

هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا سەرجەم ماتۆڕسوارەکان پابەندبکات بە بەکارهێنانی کڵاوی سەلامەتی لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
Total
0
Share