لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆبووەتەوە و هەوڵدەدرێت پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر پڕۆژە یاساکە بکرێت.

سەرەڕای ناکۆکییەکان لەسەر پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کاتژمێر 1:00 کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە بەڕێوە دەچێت.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردووە، کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆبووەتەوە بۆئەوەى رێککەوتن بکرێت لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق، ئەوەش پێش دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجەکە.

لەناو پەرلەمانی عێراقدا دەنگێک هەیە بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و کورد بە دەقی جێگیرکراوی پڕۆژە یاساکە ڕازییە و ئامادەنین بەدیلی ئەو دەقە لە پڕۆژە یاساکەدا جێگیر بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێـت.. تەندروستيی هەرێم: تای خوێنبەربوون مەترسیدارە

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تای خوێنبەربوون مەترسیدارە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن دەڵێت، “بەهیچ شێوەیەك بەهۆی تای…
Total
0
Share