(ڤیدیۆ) بایرن و چێڵسی کۆتا بلیتی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگیان بڕی

بایرن میونشن و چێڵسی کۆتا بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگیان بڕی

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن و چێڵسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد، یارییەکە بە بردنەوەی ئەستێرەکانی توخێل (2-0) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بلوزی لەندەن بە پێیەکانی حەکیم زەیاشی مەغریبی و ئیمێرسۆنی بەرازیلی لە خولەکەکانی 34 و 95 تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی بایرن میونشن لە ئالیانز ئارینا میوانداری لازیۆی ئیتاڵی کرد و یارییەکە بە بردنەوەی پاڵەوانانی وەرزی ڕابردوو (2-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی باڤاری لە خولەکەکانی 33 و 73 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (پەناڵتی) و ئیریک چوپو مۆتینگ، گۆڵەکەی لازیۆ لە خولەکی 82 لەلایەن مارکۆ پارۆلۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی چێڵسی بە کۆی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە (3-0)، هەروەها یانەی بایرن میونشن بە کۆی ئەنجامی (6-2) بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بڕی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share