یارییەک، ئاراستەی ئەم وەرزەی بارسا و بایرن دیاری دەکات

سبەینێ سێشەممە، گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدرێن، یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن یاریی لووتکە ئەنجامدەدەن.

سبەینێ کاتژمێر (10: 00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە یاریگای “ئالیانز ئارینا” یانەکانی بایرن میونشن و بەرشلۆنە یاریی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدەن، لەو یارییەشدا براوە هەنگاوێکی گەورە دەنێت، یانەی دۆڕاویش دووچاری فشارێکی ڕاگەیاندنکارانەی توند دەبێتەوە.

بەرشلۆنە بە سەرجەم ئەستێرەکانییەوە ئامادە دەبێت، لە دوایین یارییەکانی لالیگاشدا براوە و باڵادەست بووە، لە بەرامبەردا یانە باڤارییەکە لەڕووی دەروونییەوە لەسەددا سەد ئامادە نییە و لە دوایین یارییەکانی خولی ئەڵمانیا سەرکەوتوو نەبووە.

چاوەڕواندەکرێت دوو یانە زەبەلاحەکە یارییەکی تەکتیکی بەهێز ئەنجام بدەن، بۆ بەرشلۆنە دەبێتە هەنگاوێکی گەورە بەرەو سەرکەوتنەکانی وەرزی نوێ، بۆ بایرنیش دەبێتە تاقیکردنەوەی کۆتایی توانا تەکتیکییەکانی جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەر.

یارییەکانی سبەینێ سێشەممە:

ڤیکتۆریا پلزن – ئینتەر میلان (7:45 )

سپۆرتینگ لشبۆنە – تۆتنهام (7:45 )

لیڤەرپوڵ – ئەیاکس ئەمستەردام (10:00)

بایەر لیڤەرکوزن – ئەتلەتیکۆ مەدرید (10:00)

پۆرتۆ – کلەب بروج (10:00)

بایرن میونشن – بەرشلۆنە (10:00)

مارسیلیا – ئینتراخت فرانکفۆرت (10:00)

بابەتی پێشتر

ژنە شازادەیەكی سعودیە ئۆتۆمبێلێكی لاندكروزەر دەدات بە هاوڵاتییەكی كوردستان

بابەتی دواتر

ئاگر لە عەلوەی سلێمانی كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share