بۆچی یانەکانی سعوودیە سەرنجیان خستووەتە سەر چێڵسی؟

بەهۆی زۆری ڕێژەی یاریزانانەوە، ئیدارەی یانەی چێڵسی دەرگای دانوستاندنی بە ڕووی یانەکانی سعوودیەدا کردووەتەوە.

لە ئێستادا حەکیم زەیاش، ئیدوارد مێندی، کالیدۆ کولیبالی، ڕۆمێلو لوکاکو، نگۆلۆ کانتێ ئۆفەریان لە یانەکانی نەسڕ، ئەهلی، هیلال و ئیتیحادی سعوودیەوە پێگەیشتووە.

لەو بارەیەوە بن جاکۆبسی ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی (CBS) دەڵێت، “کۆمپانیای کلێر لەیک کاپیتال کە خاوەندارێتییەکەی بۆ تۆد بۆیلیی سەرۆکی چێڵسی دەگەڕێتەوە، پەیوەندییەکی دارایی نایابی لەگەڵ سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە هەیە، چێڵسی دەیەوێت پێکهاتەکەی کەم بکاتەوە و یانەکانی خولی ڕەوشەن کە سەر بە سندووقی وەبەرهێنانن دەیانەوێت سوود لەو پەیوەندییە وەربگرن.”

بە وتەی ڕۆژنامەنووسەکە، کۆمپانیاکەی بۆیلی لە هاوینی 2023 چەندین گرێبەست لەگەڵ یانەکانی سعوودیە واژۆ دەکات، تێیدا چەندین یاریزانی یانە شینەکە ڕوو لە خولی ڕەوشەن دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر‌ مانچسته‌ر یونایتد…
Total
0
Share