چێڵسی ئەندازیارەکەی پاریس دەڕفێنێت؟

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڕاوێژکاری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، تۆد بۆیلی خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی پلانی داڕشتووە لە دوای گواستنەوەی گراهام پۆتەری ڕاهێنەر، هەوڵەکانی بە ئاراستەی لویس کامپۆسی ڕاوێژکاری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێبکات.

کامپۆس بە ئەندازیاری مێرکاتۆی 22ی پاریس سان جێرمان ناودێر دەکرێت، یەکێکە لە باشترینەکانی بوارەکە، لەم وەرزەدا سەرکەوتوو بووە لە دابینکردنی کریستۆفەر گالیتیێ بۆ پۆستی ڕاهێنەری یانە فەرەنسییەکە.

سەرچاوەکە پێشبینی دەکات، بەهۆی پەیوەندبوونی ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس بە کەسایەتی کامپۆسەوە، جەنگێکی دارایی و کارگێڕی قورس لەگەڵ یانەی چێڵسی و ئیدارەی نوێی ئەو یانەیە هەڵدەگیرسێنێت، ڕەنگە کۆتاییەکەی بۆ پاریس سان جێرمان باش نەبێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی زەویی بۆ چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دابینکرد

بابەتی دواتر

بەم جۆرە یەکێتیی دەبردەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share