فراكسیۆنی سەوز: درێژەدان بە لێبڕینی موچە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت

دەبێت حكومەتی هەرێم کۆتایی بە لێبرینی نایاسایی موچە بهێنێت

فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ھۆشداری دەدەینە حکومەتی ھەرێم کە بەلەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهات دەبێت کۆتایی بە لێبرینی نایاسایی موچە بهێنێت و دەشڵێت، درێژەدان بە لێبرینی موچە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.

فراكسیۆنی سەوز ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، وێرای ئەوەی بەنیگەرانیەوە دەڕوانینە بەردەوامیدان بە لێبرینی موچە، لەھەمانکاتدا ھۆشداری دەدەینە حکومەتی ھەرێم کە بەلەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهاتە ناوخۆییەکان لەم مانگەدا، دەبێت کۆتایی بە لێبرینی نایاسایی موچە بهێنێت.

دەشڵێت، “درێژەدان بە لێبرینی موچەی موچەخۆران ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت بەتایبەت کە لە چەندین بۆنە گوێبیستی بەرپرسانی باڵای حکومی بووین و دڵنیاییان پێداین کاتێک نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 60 دۆلار ھەرێم دەتوانێ بەبێ لێبرین مانگانە موچە دابەشبکات”.

فراكسیۆنی سەوز دوپاتیشیدەكاتەوە، بەهیچ جۆرێک ناچنە ژێرباری بەرپرسیارێتی داکۆکیکردن لە بڕیاری کەمکردنەوەی تەمویلی موچە بە بڕی 21% و باوەڕیان بەوە نیە کە حکومەت نەتوانێت موچەی مانگی ئازار بەبێ لێبڕین بدات.

ڕاگەیەنراوەكە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2021/3/25 دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی (3)”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، موچەی مانگی ئازار بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەگەری لافاو دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکوک لەبارەی ئەگەری روودانی لافاو هۆشداری بە دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک دەدات. بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی کەرکوک بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share