ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بە دوكانێكدا و بەهۆیەوە منداڵێك گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكە برینداربوون

ئۆتۆمبێلێك خۆی كردووە بە فرۆشگەیەكدا لە قەزای داقوق و بەهۆیەوە منداڵێك گیانیلەدەستداوە و چواری دیكەش برینداربوون كە دووانیان منداڵن.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمشەو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی قەزای داقوق ئۆتۆمبێلێك خۆی كردووە بەنێو فرۆشگەیەكدا و بەو هۆیەوە، منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵ بەناوی داڤەند عیماد گیانیلەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش برینداربوون كە دووانیان منداڵن و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئاماژە بەوەشكراوە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری كەركوك كراون.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

نەوت 120 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share