سوپای عێراق كەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازیی نوێی لە هاوپەیمانان وەرگرت

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی سەربازی بەخشییە سوپای عێراق.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی سەربازیی نوێیان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.

ئەوەشی ئاشكرایكردووە، “ئەو كەلوپەلانەی لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش دراوە بە سوپای عێراق، ئۆتۆمبێل و چەك و كەلوپەلی سەربازین و بەهاكەیان 5 ملیۆن دۆلارە”.

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ئەوەشی وتووە، “ئەو هاوكارییە لەپێناو یارمەتیدانی عێراقە لە شەڕی دژ بە داعش، هەروەها بوونیادنانی دامەزراوەی سەربازی بە كەلوپەلی پێشكەوتوو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی پێدانی بەرتیل بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەهێنرێت

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێشنیارکردنی بەرتیل بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی دەنگدان بە کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لیژنەیەکی…
Total
0
Share