وەزارەتی نەوتی عێراق: 6 ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوت لە رێی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەکراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری کۆتایی بۆ هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی یەکی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی خاو، گەیشتووەتە 107 ملیۆن و 616 هەزار و 220 بەرمیل و داهاتەکەی شەش ملیار و 485 ملیۆن و 294 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئاماژە بەوەشدەکات، کۆی قەبارەی هەناردەکراوی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە ماوەی مانگی یەکدا 101 ملیۆن و 160 هەزار و 349 بەرمیل بووە؛ لەکاتێکدا قەبارەی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، شەش ملیۆن و 455 هەزار و 871 بەرمیل بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانییەكە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانیاكە بڵاودەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share