دۆرتمۆند پلانی پاراستنی هالاند ئاشکرادەکات: لە 10 داواکار چواریان ئینگلیزین

مایکڵ زۆرک بەردەوامبوونی هالاند لە دۆرتمۆند دووپاتدەکاتەوە

بەرپرسێکی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند جەخت لە بەردەوامبوونی ئێرلینگ هالاند دەکاتەوەو دەڵێت: 10 یانە لە توانایاندایە بیکڕن، چواریان ئینگلیزین.

بەڕێوبەری وەرزشیی ڤیستیڤالین لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ڤێلت ئام زونتاگ”ی ڕاگەیاندووە، ” لە ژیانمدا یاریزانی وەک هالاندم نەبینیوە، دەتوانین هەموو ئەوروپا بۆ هێرشبەرێکی هاوشێوە بگەڕێین، ئەگەر بێتو لە یانەکەمانەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، چەند یانەیەکی کەمیش خواستیان لەسەری بووە و ئێمە ڕامانگەیاندووە، کە دەمانەوێت بەردەوامی پێبدەین”.

بە بۆچوونی بەڕێوەبەرەکە، دۆرتمۆند لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئەڵمانیادایە و هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بگەڕێنەوە یەکێک لە چوار پلەی سەرەتا تاوەکو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن.

زۆرک ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” وەک دیارە هەمووان سەرنجیان لەسەر هالاندە، لەبەرئەوەی لە تەمەنێکی کەمدا کارێک دەکات بە کەس نەکراوە، بۆیە یەکێک دەبێت لە ئەستێرەکانی داهاتووی دۆرتمۆند و پلانمان هەیە بۆ پاراستنی”.

بەڕێوبەری وەرزشی بوروسیا دۆرتمۆند لە هەوڵدایە ئێرلینگ هالاند لە یانە داواکارەکانی بپارێزێت

هەروەها دەڵێت، ” سەردەمی مێسی و کریستیانۆ بەرەو کۆتایی دەچێت و یانە گەورەکان بەدوای جێگرەوەیاندا دەگەڕێن، هالاند یەکێکە لە پاڵێورواەکان کە تەنها 10 یانەی توانای کڕینیان هەیە، چواریان ئینگلیزین”.

گەوهەرەکەی نەرویج بە درێسی بوروسیا دۆرتمۆندەوە 48 یاری ئەنجامداوە و 47 گۆڵی تۆمارکردووە، 11 گۆڵیشی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: بە پەرۆشەوە لە ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی دەڕوانین

بابەتی دواتر

سۆڵشایەر چوار یاریزانی یونایتدی خستووەتە لیستی فرۆشراوانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share