زڤیرێڤ بەشداریی کراوەی ئەمریکا ناکات

یاریزانی تێنسی ئەڵمانی، ئەلیکساندەر زڤیرێڤ بەهۆی ئامادەنەبوونی جەستەییەوە بەشداری لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا ناکات.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، دوای پێکانی زڤیرێڤ لە پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا “ڕۆلاند گارۆس”، لە ئێستادا پرۆگرامی گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی دەستپێکردووە (ڕیکەڤەری)، بەو هۆیەوە ناتوانێت بەشداریی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا بکات.

زڤیرێڤ ڕایگەیاندووە، “ئەگەر پاڵەوانیتی کراوەی ئەمریکا پاڵەوانێتییەکی ئاسایی بووایە و بە سێ کۆمەڵە یەکلایی ببوایەتەوە، بێگومان بەشداریم دەکرد، بەڵام وەک دەزانن پاڵەوانێتییەکە گەورەیە و بە پێنج کۆمەڵە کۆتایی دێت، منیش لە ڕووی جەستەییەوە بە تەواوەتی ئامادە نیم.”

زڤیرێڤ لە پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا “ڕۆلاند گارۆس” لە قوولەپێیدا تووشی پێکان بوو و کشایەوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بەشداری لە هیچ پاڵەوانێتییەکی دیکەدا نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share