(ڤیدیۆ) مان سیتی براوەی هەفتەی 18 و چێڵسی یەکسانبوو

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای سانت جەیمس پارک ڕووبەڕووی یانەی نیوکاسڵ بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی مانچستەر سیتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی نیوکاسڵ لە سانت جەیمس پارک میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی سیتی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی پێنج، 27، 63، 86 لەلایەن ڕوبن دیاز، جواو کانسێلۆ، ڕیاز مەحریز، ڕەحیم ستێرلینگەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوونی بەرامبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان،مان سیتی بەکۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا جێگیربوو، هەروەها یانەی چێڵسی بەکۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی سێیەمدا وەک خۆی مایەوە.

بابەتی پێشتر

باران ئاستی ئاوی دەریاچە و بەنداوەكانی بەرزكردەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی تۆمەتبارێکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دوای ڕووبەڕووبوونەوە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share