لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر موچە بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، وەزارەتی دارایی پڕۆژەیەكی تری بۆ قەرزكردن پێشكەشكردووە وەك ئەوەی ئیشی وەزارەتەكە تەنها قەرزكردن بێت و دەشڵێت، پرسی موچە لە ئەستۆی پەرلەمان نییە و لە ئەركەكانی حكومەتە.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەكەدا دەڵێت، لەكاتێكدا لە چاوەڕوانیدابووین حكومەت و وەزارەتی دارایی بەندەكانی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی كە پەرلەمان لە 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ پەسەندیكرد جێبەجێبكات كە تیایدا 60 ڕۆژ دیاریكراوە بۆ پێشكەشكردنی پلانی چاكسازی ئابوری و دارایی، سەرسامبووین بە پڕۆژەیاسایەكی تری قەرز وەك ئەوەی ئیشی وەزارەتەكە تەنها قەرزكردن بێت.

دەشڵێت، بەداخەوە دەبینین حكومەت دەیەوێت تۆپەكە بخاتە گۆڕەپانی پەرلەمانەوە لەنیوان یاسای قەرز و لەنێو ئەو لێدوانانەی كە دەڵێت “مووچە نابێت بەبێ ڕەزامەندی پەرلەمان لەسەر ئەو قەرزكردنە”.

لیژنەی دارایی دوپاتیشیدەكاتەوە كە پرسی مووچە لە بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە و لە ئەركە بنچینەییەكانی حكومەتە و لە پابەندییە بنەڕەتییەكانیەتی لە بەردەم گەلدا.

هەموو هەوڵێكیش بۆ خستنەئەستۆی ئەركەكە بۆ سەر پەرلەمان خۆلادانە لەو بەرپرسیارێتییە و ئەو ئەركانەی پێویستە حكومەت ئەنجامیبدات.

دوێنێ عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند کە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران پەیوەستە بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

وتیشی، “گرنگە پەرلەمان لەمکاتەدا پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند بکات، ئەگەر ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند بکرێت پارە بەردەستدەبێت، ئەمەش کێشە داراییەکان چارەسەر دەکات هەروەها کورتهێنانیش پڕدەکاتەوە”.

لەگەڵ ئەوەی لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە تاوەکو پەسەند بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر نەداوە و بەپێی وتەی ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، “عێراق پێشتر داوای قەرزی کردووە و 15 تریلیۆن دیناری قەرزکردووە و سەرجەمی ئەو پارەیەی بەکارهێناوە ئێستا جارێکی دیکە پێویستی بە قەرزە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بەرهەمی ناوخۆیی 88%ی پێداویستیی بازاڕ دابیندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاپا: سەردانی سیستانی دەكەم

چاوەڕواندەكرێت پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات و بڕیارە لەو سەردانەیدا لەگەڵ عەلی سیستانیدا كۆببێتەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share