بەغداد.. ژنێك دەستگیركرا، بازرگانیی بە منداڵی ساواوە كردووە

لە بەغداد ژنێك دەستگیركرا، بازرگانیی بە منداڵی تازەلەدایكبووەوە كردووە، نرخی منداڵە كوڕەكان دوو ئەوەندەی كچەكان بووە.

پۆلیسی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، دوای چاودێریكردن و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتباران، توانیویانە لە بەغدادی پایتەخت ژنێك دەستگیربكەن، كە بازرگانیی بە منداڵی ساواوە كردووە.

پۆلیس دەڵێت، ژنەكە بۆ فرۆشتنی منداڵانی ساوا، لەگەڵ باوك و دایكی منداڵەكان، كە بە (ولي امر)ی بێویژدان ناویبردوون، ڕێككەوتووە، ئەوان ڕازیبوون بەوەی منداڵەكانیان بەرامبەر بڕێك پارە بفرۆشن.

پۆلیسی فیدراڵی ئاشكراشیكردووە، ئەو ژنە منداڵێكی ساوای كوڕی بە 12 ملیۆن دینار فرۆشتووە، لەكاتێكدا منداڵێكی كچی بە 6 ملیۆن دینار فرۆشتووە، ڕێكارە یاساییەكانیش دژی تۆمەتبارەكە دەستیانپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هەرێم 763 ملیار دینارەكە بۆ مووچە وەرناگرێت و پێیوایە دەبێت پارەی زیاتری بۆ بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە…
Total
0
Share