كازمی: دیپلۆماسیەت تاكە هەلمانە بۆ دەربازبوون لە ململانێكان

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ هێزی ڕاستەقینەن بۆ پارێزگاری لە خەڵك و دوركەوتنەوە لە جەنگ و دەشڵێت، لەهەمان كاتدا تاكە هەلە بۆ دەربازبوون لە بازنەی ململانێكان.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار وتی، هێزی نەرم پێویستە ڕێڕەوی خۆی بگرێتەبەر، ئەو چەكەی عێراق خاوەنی بوو نەیگەیاند بە هیچ جگە لە داڕمان و جەنگی بێسەروبەر و دوژمنكاری.

كازمی، لەمیانەی وتەیەكدا، كە لە بینای وەزارەتی دەرەوە پێشكەشیكرد، وتیشی، “دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ هێزی ڕاستەقینەیە بۆ پارێزگاری لە خەڵك و دووركەوتنەوە لە جەنگ، تاكە هەلمانە بۆ دەربازبوون لە بازنەی ململانێكان، جێگرەوەشیان هیچ نییە جگە لە جەنگ و ماڵوێرانی كە ئەم وڵاتە بۆ چەند دەیەیەك پێوەی ناڵاند”.

باسی لەوەشكرد، بەداخەوە لە كۆمەڵگاكەماندا درێژكراوەی چەند دیاردەیەك لە سەردەمی بەعسەوە تا دوای ساڵی 2003 هەیە، ئەویش دیاردەی بەسەربازگەكردنی كۆمەڵگا و دیاردەی چەكدارییە، پێویستە ئەو سەردەمە جێبهێڵێن، پێویستیشە جێگرەوە دیپلۆماسیەت و ئابوری و پەرەپێدان بێت.

سەرۆكوەزیرانی دوپاتیشیكردەوە، “جەنگەكان سەرەتاكەیان ئاسانە، بەڵام هێنانەدی ئاشتی دژوارترە”.

س: میدیا عێراقییەكان

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بەهۆی ڕووداوەکەی دێربی لەندەنەوە سزای ئۆبامیانگ دەدات

بابەتی دواتر

بابل.. بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەتی یاسا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا جەختدەكاتەوە تا مەرجەکانیان جێبەجێنەکرێن ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت. عارف حەمامی، سەركردە…
Total
0
Share