عێراق پێشنیاری پێدانی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە دەکات

لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیشنیاری پێدانی بڕی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە لەبەرامبەر گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان دەکات .

شەریف سڵێمان، سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،”لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەو ئاوارانە دەکات کە لە کەمپەکاندا دەژین و پێشنیار دەکات لە بەرامبەر گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان بڕە پارەیەکیان پێبدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە،” لیژنەکە پێشنیاریکردووە بڕی پارەکە لە پێنج هەزار دۆلار کەمتر نەبێت، بە مەبەستی هاندانیان بۆ ئەوەی بە ویستی خۆیان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان بگەڕێنەوە ، بەتایبەتی کە زۆربەیان ماڵەکانیان وێران بووە”.

لە هەمان کاتدا شەریف سڵێمان، جەختی لە دابینکردنی کارتی بەشەخۆراک بۆ هەریەکەیان کردەوە.

 

بابەتی پێشتر

بەریتانیا و ئیتاڵیا لەسەر سنوورداركردنی كۆچ كۆكن

بابەتی دواتر

بڕی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری و حەلبووسی كۆبوونەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبوونەوە و دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵاتیان تاوتوێكرد.…
Total
0
Share