ئێران لەسەر پولەکە نوێنەری حکومەتی هەرێمی بانگکرد و بە وەڵامەکان ڕازی نییە

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایدەکەن، لەسەر دروستکردنی پولەکەی حکومەتی هەرێم، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بانگکراوە و جەند پرسیارێکی ئاڕاستەکراوە.

لەگەڵ بانگکردنی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاندووە، “وەڵامی بەرپرسانی هەرێم لەسەر دروستکردنی پولەکە ڕون نییە و هەر کەسێکیان وەڵامی جیاواز دەدەنەوە”.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە کە حکومەتی هەرێم “پاشەکشە”یکردووە لە سوربوون لەسەر پولەکە و وایان ڕاگەیاندووە، “ئەوە تەنها پێشنیارێک لەو پێشنیارانە بووە بۆ دروستکردنی پولێک لەسەر پێشوازی لە پاپا فرانسیس”.

ئیرنا ئاماژەی بە لێدوانی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەت کردووە کە وەڵامەکانیان لەبارەی پولەکەوە ڕون نەبووە و باوەڕپێکەر نەبووە.

ئەگەرچی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنە و گەیاندنەوە هەواڵی چاپکردنی پولەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ئەوە تەنها دیزانێک بووە و نەخراوەتە بواری کردارییەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی پولێک لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە کە وێنەیەکی پاپا فرانسیسە و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە، ئێران و تورکیا بە توندی ئیدانەیان کرد و تورکیا زیاتر توڕەیە لەسەر بڵاوکردنەوەی نەخشەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بزووتنەوە: هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەتان هاندەربێت بۆ پتەوی پەیوەندیی نێوانمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و دانانەوەی عیرفان عەبدولعەزیز وەک ڕابەری گشتی پەیامێکی ئاڕاستەی…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share