باشترین رێگاچارە بۆ پاراستنی سەرمایەی نەختینە چییە؟

شارەزایەکی ئابوری رێگاچارەیەک بۆ پاراستنی سەرمایەی نەختینەی هاوڵاتییان دەخاتەڕوو.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی و شارەزای ئابوری، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر شیکارییەکی زانستی بکەین و رێنمایی بە هەر کەسێک بدەین کە سەرمایەیەکی نەختینەیی هەیە و هیچ مامەڵەیەکی پێوەناکات ئەوە دەڵێین، پێویستە ئەو پارەیەی هەیەتی دابەشیبکات بەجۆرێک بەشێکی بە دینار بهێڵێتەوە بەشێک بە دۆلار و بەشێکی بدات بە زێڕ.

دەشڵێت، بۆ نموونە کەسێک 15 ملیۆن دیناری هەیە باشتر وایە پێنج ملیۆنی بدات بە زێڕ و پێنج ملیۆنی دینار بێت و پێنج ملیۆنیشی بکات بە دۆلار، ئەوە باشترین رێگاچارەیە بۆ پاراستنی سەرمایەی نەختینە.

باس لەوەش دەکات، ئەو هاوڵاتییانەی پێویستیان بە مامەڵەی دراو نییە بۆ ئەوەی خۆیان لە بەرز و نزمیی نرخی دراو بپارێزن خۆیان لە بازاڕەکانی دراو بەدووربگرن، چونکە ئەو بازاڕانە کەسی شارەزا و خاوەن ئەزموونی پێویستە کە مامەڵەیان تێدابکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی: لەسەر سەردانی شاندی سیاسیی هەرێم بۆ بەغداد یەکێتی و گۆڕانیش ڕاوێژیان بە بارزانی کردووە

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر سەردانی شاندێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد ڕایگەیاند، کۆی وردەکاری و ئامانجی سەردانەکە…
Total
0
Share