حکومەتی هەرێم دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ دەکاتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار ڕایگەیاند کە دەرگای دامەزراندن بۆ ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەکەنەوە و لەمڕۆوە ناو تۆمار دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕایگەیاند، ” پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریۆس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری – ژمێریاری)  بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی”.

وەزارەتی کار ئاماژەی بەوەشکردووە کە دامەزراندنەکە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەبێت و لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی تایبەتەوە دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کار پێسکەشکردنی داواکاریی دامەزراندن و پڕکردنەوەی فۆرمەکە  لە ئەمڕۆ 15/3/2021ەوە دەبێت و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لەم لینکەوە فۆرمەکە پڕبکەرەوە

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

مرۆڤخۆرەكان لێرەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share