وەزارەتی پەروەردە: بە زووترین كات دەستبكرێتەوە بە دەوامكردنی ناوەندەكانی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، “مووچە مافێكی بنەڕەتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەكەین و بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەكان ئاگاداردەكەینەوە كە بە زووترین كات دەستبكرێتەوە بە دەوامكردنی ناوەندەكانی خوێندن”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مووچە مافێكی بنەڕەتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەكەین، هەموو لایەكیش دۆخی دارایی ئێستای كوردستان و هۆكارەكانی دروستبوونی ئەو دۆخە دەزانین كە رووبەرووی كوردستان كراوەتەوە، زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن دەستیپێكردووە، لە هەندێك ناوچە دەوامنەكراوە، وەك ئاماژەمان پێدا مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حكومەتی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی كوردستانە لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داواكارین كە هەرچی زووترە دەست بە پڕۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بكرێتەوە چونكە دەرئەنجامەكانی بایكۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێكمان نییە گۆڕانكاری لە ساڵنامەی خوێندن بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەكان ئاگاداردەكەینەوە كە بە زووترین كات دەستبكرێتەوە بە دەوامكردنی ناوەندەكانی خوێندن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لەبەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرێك لە گیرفانی خۆی مووچەی فەرمانبەرەكانی دابەشدەكات

بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گیرفانی خۆی مووچەی فەرمانبەرەكانی دابەشدەكات ڕەزا سەنگاوی، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی…
Total
0
Share