وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

نەخۆشخانەی سڵت لە ئوردون

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد.

ڕوداوەكە ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار لە نەخۆشخانەی (سلت لجدید)ی حكومی لە ڕۆژئاوای عەممان-ی پایتەخت ڕویدا و دوابەدوای ڕوداوەكەش دۆخێكی ناسەقامگیر نەخۆشخانەكەی گرتەوە، هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان و كۆبوونەوەی كەسوكاری توشبووان لە بەردەم نەخۆشخانەكە.

لای خۆیەوە نەزیر عوبێدات، وەزیری تەندروستی دوای سەردانكردنی نەخۆشخانەكە و ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك تایبەت بە هۆكاری نەمانی ئۆكسجین وتی، شەش نەخۆش لەماوەی یەك كاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە و، بەهۆیەوە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد.

وتیشی، “هیچ بیانویەك بۆ مردن نییە، كەمتەرخەمی هەیە و پێویستە لێپرسینەوە لە كەمتەرخەم بكرێت. دەست لەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەشی سەرۆكوەزیران كرد، بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لەئەستۆدەگرم”.

نەزیر عوبێدات، وەزیری تەندروستیی ئوردون

لای خۆیەوە میدیای فەرمی ئوردون بڵاویكردەوە، بەشر هانی خساونە، سەرۆكوەزیرانی وڵات داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلەی لە ڕوداوەكە كردووە و دوپاتیشیكردوەتەوە، لێكۆڵینەوەكان ڕوون و شەفاف و گشتگیر دەبن و دواتریش تەواوی وردەكارییەكەی ئاشكرادەكرێت.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ژماره‌.. زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانی جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان

وه‌ك جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری لێداوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكی خاكی ئه‌فغانستان…
زیاتر ببینە

سندوقی دراو هۆشداری لە “مەترسییەكی گەورە” لەسەر گەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

ناسەقامگیری و كارەساتە پەیوەندیدارەكان بە ئاووهەوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا خێراترە لەهەر ناوچەیەكی دیكە جیهان، ئەمەش…
Total
0
Share