یونسێف: چوار ملیۆن لوبنانی لە بەردەم هەڕەشەی كەمئاویدان

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف) هۆشداری دەدات لەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر لە چوار ملیۆن لوبنانی ڕوبەڕووی كەمئاویی قورس دەبنەوە، یان بەتەواوی ئاویان لێدەبڕێت، بەهۆی قەیرانی قورسی سوتەمەنی كە وڵاتەكەی گرتووەتەوە.

لە هاوینی 2019وە لوبنان لەبەردەم هەرەسێكی گەورەی ئابوریدایە، تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت لە 4ی ئابی ساڵی ڕابردوو و ڕێوشوێنەكانی دژ بە كۆرۆنا دۆخەكەی دژوارتر كردووە.

بەهۆیەوە نرخی لیرەی لوبنانی لەبەرامبەر دۆلاردا پاشەكشەی كرد و زیاتر لە 90%ی بەهاكەی لەدەستدا، لەئێستادا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەكەی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، ڕێژەی بێكاری بەرزبووتەوە، لە بەرامبەردا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی چەند مەرجێكی چاكسازی بۆ دەسەڵاتدارانی وڵات داناوە تا پشتیوانیی دارایی بكەن و لەو گێژاوی هەرەسە دەربازی بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا و سەرجەم چەكدارانی بارەگاكەش كوژراون. هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە…
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share