بەهۆی شەڕە تەقەوە لە سلێمانی دوو کەس کوژران

شەوی ڕابردوو لە نزیک گازینۆیەک لە گەڕەکی سەرچنار شەڕ لە نێوان چەند کەسێکدا دروستبووە و دواتر بەهۆی شەڕە تەقەوە دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، “دوو کەس لە ڕوداوەکەدا کوژراون کە یەکێکیان 26 ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت”.

هاوکات بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ئاشکراشیکرد، دوو برینداریش لە ڕوداوەکەدا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ فڕۆكەخانەى سلێمانى حەوت كەس بە شنگنی ساختەوە دەستگیركران

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دەڵێت، حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكراكردووه‌، كە ‏خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا.‏ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌…
Total
0
Share