مەسرور بارزانى: ئومێدەوارم یەکێتی وەک لایەنێکی گرنگی هەرێم سەرکەوتوو بێت

جێگرى سەرۆکى پارتى پیرۆزبایى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى دەکات و رایدەگەیەنێت، هیوادارم وەک لایەنێکى گرنگ لە داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێم سەرکەوتوو بێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە بۆنەی (50)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

وتیشى، “ئومێدەوارم یەکێتی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لە پێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت”.

مەسرور بارزانى سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم-یش دەڵێت، “لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و رووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”. شەریف رەحیم، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و هێنانەکایەی ‌قۆناغێکی نوێی ‌حوکمڕانیدایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و هێنانەکایەی ‌قۆناغێکی نوێی ‌حوکمڕانیدایە، بۆیە…
Total
0
Share